بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بە بۆنەی جەژنی رەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بە بۆنەی جەژنی رەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەیدا باس لە چەند پرسێکی گرنگ وەک غەززە، قودس، مزگەوتی ئەقسا، زەکات، ئینفاق، تەبلیغ و ئوممەتبوون کرد.
تەواوی دەقی پەیامەکەی رێبەری جەماعەتی حزب الله:
"بسم الله الرحمن الرحیم
"پیاو و ژنی مسوڵمان و مێر و پیرەکی بەباوەڕ، پیاو و ژنی فەرمانبەر و پیاو و ژنی قسەڕاست و پیاو و ژنی بێ فیز و خۆبەزل نەزان، پیاو و ژنی سەدەقەدەر و پیاو و ژنی ڕۆچەوان و پیاو و ژنی نامووس پارێز و ژن و پیاوێ کە زۆر یادی خودا دەکەن، لە خوداوە لێخۆشبوون و پاداشێکی گەورەیان بۆ داندراوە." (ئەحزاب: ٣٥)
"هەرکەسێک بە باوەڕی و چاوەڕوانی پاداشت لە خوای گەورە ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت، گوناهەکانی رابردووی لێ خۆش دەبێت." (بوخاری)
دوای مانگێک بەڕۆژوو بوون و ئەنجامدانەوەی نوێژەکانی فەرز و نافیلە و خوێندنەوەی قورئانی کەریم وەک پاداشت جەژنی رەمەزان ئیدراک دەکەین إن شاء الله. بەم بۆنەیە لە سەرەتا پیرۆزبایی جەژنی دایک و باوک و هاوسەر و منداڵ و خوشک و براکانی شەهیدەکان؛ براکانم و خانەوادەی بەڕێزیان کە بەهۆی خزمەتەکانی ئیسلامی مەحکوم بوونەتەوە؛ خوشک و برا موهاجیرەکانم کە ناچارن لە دایک و باوک و خوشک و براکانیان بەدوور بمێنن و خانەوادەکانیان دەکەم، داوا لە خودا دەکەم کە ئیمتیحانەکەیان ئاسان بێت، کێشەکانیان بگۆڕێتە بە خۆشی و خۆشی دونیا و ئاخیرەت نەسیبیان بکات.
پیرۆزبایی جەژنی هەموو خوشک و برا و ژن و پیاوەکان، گەنج و پیر دەکەم، کە ژیانی خۆیان تەرخان کردووە بۆ خزمەتی ئیسلام، کە لە بوارە جیاوازەکاندا کار دەکەن، پەلە دەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییە ماددی و مەعنەوییەکانی کۆمەڵگا و بۆ جوانکردنی هەم جیهان و هەم ژیانی دوای مردنی مرۆڤەکان. لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە کە دڵخۆشی و ماندووبوونی برایانمان زیاد بکات، سەلامەتی و عافیەتیان پێ ببەخشێت بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتێکی باشتر بکەن، کاتەکانیان بەرەکەتدار بکات، ئارامی و زۆری بە ماڵەکانیان ببەخشێت.
جەژنی رەمەزانی تەواوی جیهانی ئیسلام پیرۆز بێت. پەروەردگارم عیبادەتی تەواوی ئەندامانی ئوممەتی موحەممەد قبول بکات. هێزی ئیمان و سەلامەتی بدات. نەسیبیان بکات کە بە دروستکردنی یەکێتی لە نێویاندا هیز و عیزەت بە دەست بهێنن.
"سەهیۆنییەکان تاوەکو ئێستا لە ئامانجیان سەرکەوتوو نەبوونەتەو و نابن إن شاء الله"
ناتوانین بۆ ساتێکیش ئەو برایانەمان لەبیر بکەین کە هەوڵی پاراستنی عیزەت و شەرەفی ئومەت دەدەن بە موجادەلە بۆ مەسجدی ئەقسا بەناوی هەموو موسڵمانانەوە، کە ماڵەکانیان وێران دەبێت، بۆمبیان بەسەردا دەبارێت، تەقەیان لێدەکرێت و مەحکومی برسێتی و تینوێتی دەکرێن. وەک دەزانرێت و دەبینرێت، دانیشتوانی مەدەنی لە غەززە تووشی کارەساتێکی گەورە دەبن. برسێتی، تینوێتی، نەبوونی دەرمان و کۆمەڵکوژییەکان بە وشە وەسف ناکرێن. یارمەتیی پێویست لە دەرەوە نییە. لە لایەکی ترەوە جیهاد بە ئیرادە و مۆڕاڵێکی باشەوە بەردەوامە، الحمد لله. موجاهیدەکان گورزێک لە سەهیۆنییەکان دەدەن کە کەس چاوەڕێی نەدەکرد. باندی سەهیۆنی خەسارەکانی کە پێ گەشتووە دەشارێتەوە. حەمد بۆ خودا، سەهیۆنییەکان تاوەکو ئێستا لە ئامانجیان سەرکەوتوو نەبوونەتەو و نابن إن شاء الله.
"گەلانی مسوڵمان دەبێت بە تێکۆشانەکانیان بەڕێوبەرانیان ناچار بکەن کە لەگەڵ گەلی فەلەستین بن"
دەبێت غەززە، قودس و مزگەوتی ئەقسا هەموو کاتێک لە دڵ، هۆش و دوعاکانماندا بێت. لە تەواوی بوارەکاندا تا کۆتایی بەردەوام دەبین لە هاوکاری بە براکانمان، بە ئیزنی خودا. ئێوە لە ماڵەکانتان بەردەوام دەبن لە باس کردن لە تێکۆشانی قودس و مزگەوتی ئەقسا. بەردەوام دەبن لە بایکۆت کردنی کاڵاکانی کە پشتگری لە ئیسرائیلی سەهیۆنی دەکەن. بەردەوام بن لە بەشداری کردن لە تەواوی چالاکییەکان وەک رێپێوان، گردبوونەوە، کۆبوونەوە و چالاکییەکانی هاوکاری کە بۆ دروستکردنی بیری تێکۆشانی "قودس و مزگەوتی ئەقسا" و بە هێزکردنی بیری جیهاد ئەنجام دەدرێن. ئێوە ناڕەزایەتی دەردەبڕن و ڕێگری لەو کەسانە دەکەن کە لە تەنیشت رژێمی غاصبی سەهیۆنی وەستاون و هاوکاری سەهیۆنییەکان دەکەن. گەلانی مسوڵمان دەبێت بە تێکۆشانەکانیان بەڕێوبەرانیان ناچار بکەن کە لەگەڵ گەلی فەلەستین بن. ئێوەش وا دەبن إن شاء الله.
"بە زەکات، فیترە، سەدەقە و ئینفاقەکانتان خۆشنوودی خودا بە دەست بهێنن"
وەک هەموو جارێک بە بیر دەهێنین، بە هەمان شێوەی پێش رەمەزان بە تایبەت لە رەمەزان بەردەوام بووین لە پێدانی ئینفاق بەردەوام بین لە پێدان. هاوکارییەکانمان بۆ برا غەززەییەکانمان و مەزلوم و هەژارەکانی دیکە بەردەوام بێت. گرنگی جیهاد بە ماڵ لە بیر نەکەن. پاڵپشتی دارایی بۆ دابینکردنی پێداویستییە گرنگەکانی خوشک و براکانمان بە هاندانی یەکتر و خەڵک فڕوانتر بکەن.
"بیری ئوممەت بوون تەواوی نەتەوەکان بێ ئەنجامدانەوەی جیاوازی لە نێوان رەنگ، نەژاد و زمان قبول دەکات"
بیری ئوممەتبوون بۆ چارەسەرکردنی ژمارەیەکی زۆر کێشەی ماددی و مەعنەویمان گرنگترین پێویستیمانە. ئوممەتبوون و بەجێهێنانی پێویستییەکانی فەرمانی پەروەردگارمانە. بیری ئوممەت بوون تەواوی نەتەوەکان بێ ئەنجامدانەوەی جیاوازی لە نێوان رەنگ، نەژاد و زمان قبول دەکات، جیاوازی رەنگ، تایبەتمەندییەکانیان وەک دەولەمەندیێک قبول دەکات و ئەوان وەک یەکێک لە "ئایەتەکانی خودا" دەحەوێنێت. رێگای کە بەرەو عیزەت دەچێت رێگای ئوممەتە. لە ئیسلام بەرزبوون بە تەقوایە. ئایەتی ١٣ی سورەتی حوجورات باس لەم بابەتە دەکات. بەڵام لەبەر ئەوەی نەخۆشی ناسیۆنالیزم و ڕەگەزپەرستی ماوەیەکی زۆرە لە نێوان ئوممەتدا بەربڵاو بووە، بەداخەوە ئێمە پارچەپارچە و دابەش و لاواز بووین. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش سەرەتا دەبێ بە باشی لە بیری ئوممەت بگرین و هەموو کۆمەڵگا لەوە تێبگەین. باوک و دایکان بەم هۆشیارییە منداڵەکانتان پەروەردە دەکەن. رێگە نادەن منداڵەکانتان تووشی نەخۆشی ڕەگەز و خێڵەکی ببن. برا ئازیزەکانم! دیارترین و جوانترین سیفەتی ئێمە لە تێگەیشتن لە ئوممەت هەرگیز نابێت زیانی پێ بگات و پێویستە هەمیشە ئەم سیفەتە جوانە بپارێزیت.
"ئەمری بە مەعروف و نەهی لە مونکەر ئەرکی سەرەکیمانە"
ئەمری بە مەعروف و نەهی لە مونکەر ئەرکی سەرەکیمانە. ئەرکی مومینەکانە کە هەوڵ بدەن مرۆڤەکان بەرەو پەرستنی خودا ببات و دووریان بخاتەوە لە تەڵەی ڕۆح و شەیتان و هاوڕێکانی و هەوڵبدات بۆ بەختەوەری لە دونیا و قیامەتدا. دەبێت هەوڵ بدەین لە تەواوی مەرج و شوێنەکاندا ئەم ئەرکەمان بەجێ بهێنین. بە تایبەت بۆ گەشتن بە گەنجەکان تەواوی رێگاکانی مەشروع تاقی دەکەنەوە. هەموو کەس لە منداڵی خۆیەوە دەستپێ دەکات. منداڵەکانتان بە گفتوگۆیەکی جوان لە چوارچێوەی ئەخلاقی ئیسلام پەروەردە دەکەن. لە پەروەردە و ئیدارەی ئەوانە بە دیقەت دەبن. لەگەڵ ئەوان دەچنە مزگەوت، کۆمەڵ، گردبوونەوە، چالاکییەکانی هاوکاری و سێمینارەکانی زانستی. بە وەسیلەی منداڵەکانتان پەیوەندی لەگەڵ برازاکان، گەنجەکانی دراوسێ و هاوڕێکانی قوتابخانەی ئەوای دروست بکەن و جوانییەکانی ئیسلام بەوان بناسێنن. واتە، هەرگیز پەیوەندی راستەخۆ پشتگوێ مەخن. لەم بوارەدا ببنە بە نمونە.
"داب و نەریتی کۆمەڵگا بە نامۆ مەزانن ئەگەر لە دەرەوەی چوارچێوەی ئیسلام نەبن"
پەیوەندیتان لەگەڵ کەسوکار و خزمەکانتان هەبێت. لە بەرامبەر خۆشحالی، غەمگینی و کێشەکانی کەسوکارەکانتان کەمترخەم نەبن. لە ناو ژیانێک دوور لە کۆمەڵگا دەبن. لە نێوان خەلک لەگەڵ خەلک بن... هەر هۆز، ناوچە، شار و خانەوادە داب و نەریتەکانی تایبەتی خۆی هەیە. داب و نەریتی کۆمەڵگا بە نامۆ مەزانن ئەگەر لە دەرەوەی چوارچێوەی ئیسلام نەبن. لەوان دوور نەبن. داب و نەریتەکانی جوان ئێوەش جێبەجێ بکەن. لەگەڵ مرۆڤەکان بن، لەگەڵ ئەوان تێکەڵ تاکو جوانییەکانتان ببینن و ئەوانیش سوود لەو جوانیانە بگرن.
بەم هیوایانە دووبارە پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانتان دەکەم، لە خودای پەروەردگاری جیهانەکان دەپاڕێمەوە ئێمە بگێنێتە جەژنەکانی کە مومینەکان عەزیز و سەرکەوتوو بن.
براکەتان ئەدیب گوموش."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران پرسەنامەیەکیان بڵاو کردەوە.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتگری لە غەززە لە بینگۆل وتی، "پرسی غەززە پرسێکە لە دەرەوەی سیاسەت و نەژادەکان."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە دیاربەکر وتی، "دەبێت ئیتر واز لە ئیدانەکردن بهێنرێت و دەستی بە جێبەجێ کردنی ستراتیژییەکانی سەربازی، سیاسی، ئابووری، دیپلۆماتیک و بازرگانی بکرێت."
دانیشتنی کۆتایی کەیسی ٦-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوە چوو. بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسەکە درا و سزای ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سزای ٣٠ ساڵ و ٣ مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە درا.